سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە کرد

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە کرد
چوارشەممە 28ی ئایاری 2025 لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە کرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.





