سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئۆردۆن کرد

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئۆردۆن کرد
سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە (فوئاد خازر المجالی) کونسووڵی گشتی شانشینی ئۆردۆن کرد.
لە دیدارەکەدا کە کونسووڵی گشتی ئۆردۆن بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتەکەی و هەروەها ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا هەبوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانی کونسوڵی ئۆردۆن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەدوولا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




