پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل
پەیامی کورد   ...   پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ کرد بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دا.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، "پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەبارەی ئاگربەستەوە دەکەم".

مەسروور بارزانی بڵاویشی کردەوە "خۆڕاگری و گفتوگۆ تاکە ڕێگان بەرەو پێشەوە".

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا بڵاوی کردەوە، "ناوچەکە پێویستیی بە سەقامگیری، ڕێزگرتن لە دراوسێ و ھاوبەشەکان، ھەروەھا بڕیاردانە لەسەر بنەمای دانایی و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانە".

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە