نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ كاربهڕێكهرى باڵیۆزخانهى ئهمریكا كۆبووهوه

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ كاربهڕێكهرى باڵیۆزخانهى ئهمریكا كۆبووهوه
ئێوارەی چوارشەممە ٢٠٢٥/٢/١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز دانیال ڕوبنستین کرد کە کارەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەڕێوە دەبات.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا تاوتوێ کرا و دەرباری پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا، ھەوڵ و ڕێکارەکانی دەست پێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.
ھەردوولا گفتوگۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئەرێنی ھەڵسەنگاند، ھەروەھا ھیوایان خواست لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا بگەنە ڕێککەوتنی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا و ڕەوشی کورد لەو ووڵاتە، ھەروەھا ھەوڵەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا خرایە بەر باس.
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە




