هاووڵاتییەكی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەست بەسەر کرا

 هاووڵاتییەكی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد   ...   هاووڵاتییەكی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەست بەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی محەممەد پەروازە، کوڕی حسێن و خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە مەریوان ،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کراوە.

محەممەد پەروازە، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە سەر هۆکاری دەست بەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەك لەبەردەست دا نییە.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە