پەیامی هاووڵاتییەک بەرامبەر بە هەڵوێستێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم

پەیامی هاووڵاتییەک بەرامبەر بە هەڵوێستێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
پەیامی کورد    ...   پەیامی هاووڵاتییەک بەرامبەر بە هەڵوێستێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندرووستی مام سابیر جووتیارەکەی گوندی پەلکانە دەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەکی مام سابیر جووتیارە دژە تەعریبەکەی گوندی پەلکانە کە بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و پێویستی بە چارەسەری ھەیە، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی پێشوازی لە وەرگرتنی نەخۆش (سابیر عمر سادق) کە لەلایەن تیمەکانی تەندرووستی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری لە شاری ھەولێر بۆ چارەسەری و چاودێری پزیشکی.

لە پەیامێکیدا مام سابیر سوپاسی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحاڵ بوو بە پرسینەوەی بەڕێزیان بۆ ڕەوشی تەندرووستی و ڕایگەیاند کە ئەم ھەڵوێستە بەرز و مرۆڤ دۆستانەیەی بەڕێزیان ئومێدێکی گەورەی بە تەندرووستی خۆیی و ھەموو ھاووڵاتیانی کوردپەروەری دانیشتووی سنووری پەلکانە و سەرگەڕان بەخشی.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە