گفتوگۆکردن بۆ کابینەی دەیەم لە قۆناغی کۆتایی دایە

پەیامی کورد ... گفتوگۆکردن بۆ کابینەی دەیەم لە قۆناغی کۆتایی دایە
ئەندامێکی شاندی باڵای دانووستانکاری پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایی دایەو دوای جەژن لەگەڵ یەکیتی گفتوگۆ لەسەر پۆستەکان دەکەین.
یەکشەممە ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکیتی و لایەنەکان ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.
پشتیوان سادق ووتیشی : ئومێد دەکرێت بە ئەرێنی ئیش و کارەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بەڕێوەبچێت، پارتی و یەکیتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداری پێکھێنانی حکوومەت دەکەن.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




