گەنجێکی خەڵکی سنە دوای دەست بەسەر کرانی بێ سەرووشوێن کراوە

گەنجێکی خەڵکی سنە دوای دەست بەسەر کرانی بێ سەرووشوێن کراوە
پەیامی کورد    ...   گەنجێکی خەڵکی سنە دوای دەست بەسەر کرانی بێ سەرووشوێن کراوە

 مستەفا هۆژەبری لە شاری سنە دەست بەسەركراوە و چارەنووسی نادیار و ناڕوونە

ئێوارەی یەكشەممە ٣ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، مستەفا هۆژەبری، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی گوندی "قولیان"ی سەر بە سنە، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و بە تێپەڕینی ٤ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، دەست بەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەل ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی كوردستان بووە و  بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی مستەفا هۆژەبری بێ ئاكام ماوەتەوە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی وورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە