ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل و لەناوبردنی شەش فەرماندەی باڵای حەماس

ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل و لەناوبردنی شەش فەرماندەی باڵای حەماس
پەیامی کورد   ...   ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل و لەناوبردنی شەش فەرماندەی باڵای حەماس

کۆماندۆگەلی دەریایی حەماس ڕاو کران؛ ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل و لەناوبردنی شەش فەرماندەی باڵای حەماس

لە درێژەی ئۆپراسیۆنە وورد و کوشندەکانی سوپای ئیسرائیل، شەش فەرماندەی باڵای یەکەی کۆماندۆی دەریایی حەماس کوژران.

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو شەش کەسە لە بكەرانی سەرەکی پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشە دەریاییەکان لە حەوتی ئۆکتۆبەردا بوون و ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان لە کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل دا هەبووە.

ئەم ئۆپراسیۆنە بە هاوکاری لەگەڵ شین بێت (دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی ئیسرائیل) و هێزی دەریایی و فەرماندەیی باشووری سوپا ئەنجام درا.

جگە لە لەناو بردنی فیزیکی فەرماندەکانی حەماس، کۆگاکانی تەقەمەنی گرووپەکە، بەلەمەکانی هێرشبەر و ناوەندەکانی لۆجستیکی دەریایییش کرانە ئامانج و تێکشکێندران.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە