لاریجانی : پێداچوونەوە بە پەیامەکانی ئەمریکا دەکەین

لاریجانی : پێداچوونەوە بە پەیامەکانی ئەمریکا دەکەین
پەیامی کورد   ...   لاریجانی : پێداچوونەوە بە پەیامەکانی ئەمریکا دەکەین

لاریجانی : پێداچوونەوە بە پەیامەکانی ئەمریکا دەکەین | دەسەڵاتێک کە باس لە "بێ متمانەیی ڕەها" دەکات، هێشتا لە پشت پەردەوە بەدوای ڕێکەوتنێک دا دەگەڕێت

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا حكوومییەكان، عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە دانی بەوەدانا کە تاران پێداچوونەوە بەو پەیامانە دەکات کە لە واشینتۆن ەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان پێیان گەیشتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لاریجانی لە هەمان چاوپێکەوتندا باسی لەوە كردووە:
"دوای ئەو شەڕەی دژی ئێمە ڕوویدا، ئێمە بە هیچ شێوەیەک متمانەمان بە ئەمریکا نەماوە."

بانگەشەی "بێ متمانەیی ڕەها" بە ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ "پێداچوونەوە بە پەیامەکانی واشینتۆن"، شتێك جگە لە دووبارەبوونەوەی وتە دژ بەیەكەكانی کۆماری ئیسلامی نییە؛ ڕێژێمێک کە لەبەردەم کامێراكانی ناوخۆدا درووشمی "مەرگ بۆ ئەمریکا" دەڵێتەوە، بەڵام لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە، لەگەڵ هەمان ئەو دوژمنەی باسی دەكات بەدوای گرێبەست و گەرەنتی و مانەوەی زیاتردا دەگەڕێت.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە