ئیسرائیل تورکیا تۆمەتبار دەکات بەوەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان

پەیامی کورد ... ئیسرائیل تورکیا تۆمەتبار دەکات بەوەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان
"ئێران هەوڵەکانی بۆ بەقاچاخ بردنی پارە بۆ ناو لوبنان زیاتر کردووە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی دەسەڵات و پێگەی ئیسرائیل تورکیا تۆمەتبار دەکات بەوەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان ، لەوانەش لەڕێگەی تورکیا و بە هاوکاری تورکیا".
ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەم لێدوانانەی لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی سیناتۆرەکانی ئەمریکا و مۆرگان ئۆرتاگۆس جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
گیدۆن سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تورکیای بە هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە گواستنەوەی پارە بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان تۆمەتبار کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی نووسینگەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە دیدارێکدا لەگەڵ سیناتۆرەکانی ئەمریکا و مۆرگان ئۆرتێگاس، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی گواستنەوەی سەرچاوەی دارایی زیاتر بۆ هەسەدە و ئەم کارەش لە ڕێگەی تورکییەوە ئەنجام دەدرێت.
بە ووتەی ساعر، کۆماری ئیسلامی لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی دارایی حیزبۆڵڵا و گەڕاندنەوەی ئەو گرووپە بۆ پێگەی پێشووی خۆی چڕتر کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆسەیە لەڕێگەی کەناڵە جیاوازەکانەوە بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا تورکیەش.
لە کۆبوونەوەکەدا سیناتۆرەکانی ئەمریکا کە بریتی بوون لە لیندسی گراهام، دان سولیڤان، شێڵدۆن وایت هاوس، ڕیچارد بلوومێنتال، جۆنی ئێرنست، ئادەم شیف و ئەندی کیم بەشدارییان کرد.
ساعر هەروەها نیگەرانی خۆی لە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و ووتی: پێشهاتە نوێیەکان لەم بوارەدا ئاماژەن بۆ هەوڵەکانی ئەم حکوومەتە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو لێدانانەی کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە میحوەرەکەی خۆڕاگری دراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز، هەواڵگری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە تیمێکی نهێنی زانایانی ئێرانی، بەدواداچوون بۆ ڕێگاکانی خێرای درووستکردنی چەکی ئەتۆمی دەکەن ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتە بڕیاری ئەو کارە بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز ئاف ئیسرائیل، کۆمەڵگەی هەواڵگری ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە ئیسرائیل ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرچاو دەگرێت و ڕەنگە ئەم هێرشانە لەم ساڵدا ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەڤیخای ئەدرعی، ووتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، سوپای قودسی سوپای پاسداران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت ەوە پارەی بۆ حیزبۆڵڵا گواستووەتەوە. ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو پارانە لە ڕێگەی گەشتە مەدەنییەکانەوە بە قاچاخ دەهێنرێن و بۆ بەهێزکردنی تواناکانی هەسەدە بەکارهێنراون.
پێشتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە ٢ی شوباتدا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل سکاڵایەکی لە لیژنەیەکی سەرۆکایەتی ئەمریکا تۆمارکردووە کە بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی ئاگربەست لە لوبنان. بەپێی ئەو سکاڵایە، دیپلۆماتکارانی کۆماری ئیسلامی و کەسانی دیکەی پەیوەندیدار بە حکوومەت ەوە، دەیان ملیۆن دۆلاری کاش بۆ حیزبۆڵڵا دەگوازنەوە بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوە و بەهێزکردنی ئەو گرووپە.
ڕاپۆرتەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا کە ڕەسەنایەتییەکەی پشتڕاست کردەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە جانتای پڕ لە دۆلاری ئەمریکییەوە لە تارانەوە بەرەو بەیرووت ڕۆیشتوون و ئەو پارانەیان گەیاندووەتە حیزبۆڵڵا.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




