ئیسرائیل ڕایگەیاند تەواوی فڕۆکەخانەی سەنعا لەكار كەوتووە

ئیسرائیل ڕایگەیاند تەواوی فڕۆکەخانەی سەنعا لەكار كەوتووە
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل ڕایگەیاند تەواوی فڕۆکەخانەی سەنعا لەكار كەوتووە

سێشەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی چڕی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی جیا جیای ئەو ووڵاتە، هەروەها هێرشی کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی دیكە لە پارێزگای حودەیدە.

سوپای ئیسرائیل هەروها ڕایگەیاند : فڕۆکەخانەی سەنعایان بە تەواوی لەکار خستووە و وێران كردووە.

میدیاکان ئاشکرایان کرد، هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل، تەواوی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سەنعایان پێکاوە، هۆڵی گەشتیارانی فڕۆکەخانەکشیان خاپوور کردووە لەگەڵ وێرانکردنی تەواوی وێستگەکانی کارەبا.

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، بەهاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و سەربازی بووە.

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە