نێردەی تایبەتی ترامپ : ئێران دەبێت هەموو دامەزراوەکانی پیتاندن لەنو ببات، ئەمە هێڵی سووری ئێمەیە

پەیامی کورد ... نێردەی تایبەتی ترامپ : ئێران دەبێت هەموو دامەزراوەکانی پیتاندن لەنو ببات، ئەمە هێڵی سووری ئێمەیە
ستیڤ ڤیتكاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەر لە چوارەمین خولی دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە بەدوای چەکی ئەتۆمی دا نییە، پێویستە هەموو دامەزراوەکانی پیتاندنی چەکی ئەتۆمی لەوانە نەتەنز، فردۆ و ئیسفەهان دابخات و سانتریفیوژەکان بخاتە لاوە و سووتەمەنییە بەرهەم هێنراوەکانیش بۆ دەرەوەی ووڵات بگوازێتەوە.
ڤیتكاف جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەنیا لە چوارچێوەیەکی غەیری نیزامی، وەک وێستگەی بوشەهر قبووڵ كراوە.
ڤیتکاف جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامەی پیتاندن هەرگیز نابێت جارێکی تر لەسەر خاکی ئێران بوونی هەبێت. ئەمە هێڵی سووری ئێمەیە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




