گەڕی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆتایی هات

پەیامی کورد ... گەڕی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆتایی هات
یەکشەممە ١١ی مەی ، هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.
پێگەی هەواڵی ئاکسیووسی ئەمریکی، بڵاوی کردەوە، گەڕی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، زیاتر لە ٣ کاتژمێری خایاندووە.
لەم بارەیەوە ئیسماعیل بەقائی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاوی کردەوە، گەڕی ئەم جارەی دانووستانەکان قورس بوون، بەڵام بەسوود بوون بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ چارەکردنی کێشەکان.





