گلۆپی سەوز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ەوە دەرکرا

پەیامی کورد ... گلۆپی سەوز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ەوە دەرکرا
ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سه‌وزی بۆ شاندی دانووستانكاری ووڵاته‌كه‌ی هه‌ڵكرد، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنی به‌رهه‌مهێنان و پیتاندنی یۆرانیۆم.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان ئێواره‌ی دووشه‌ممه بۆ ئاشكراكرد، عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سه‌ڵاتی به شاندی دانووستانكاری ئێران دراوه كه له دانووستانه‌كان به راگرتنی به‌رهه‌م هێنانی به‌شێك له پیتاندنی یۆرانیۆم ڕازی ببن.
ئه‌م پێشهاته دوای خولی چواره‌می دانووستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی دێت.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی ده‌ست به‌رداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، " توانای پیتاندن یه‌كێك له شانازی و ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه، ناتواندرێت دانووستان له‌سه‌ر بكرێت".
واشینتۆن و تاران دوێنێ یه‌كشه‌ممه چواره‌مین خولی وت‌ووێژیان له عوممان ئه‌نجامدا و ئامانجیان گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان.
ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به نه‌رمی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كردبوو بۆ ئاستێك كه تایبه‌ته به به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی مه‌ده‌نی.





