ئەندامێكی كۆمارییەكانی کۆنگرێسی ئەمریکا : ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت

ئەندامێكی كۆمارییەكانی کۆنگرێسی ئەمریکا : ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت
پەیامی کورد    ...   ئەندامێكی كۆمارییەكانی کۆنگرێسی ئەمریکا : ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت

چاک فلیشمێن، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا دژ بە ڕێژێمی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

ناوبراو لە پەراوێزی دانووستانە بەردەوامەکانی نێوان واشینتۆن و تاران ڕایگەیاند: ئێمە پابەندین بە پاراستنی ئاسایشی جیهانێكی ئازاد و ڕێگە نادەین ئێران بە هەڕەشەی ئەتۆمی ئاشتی جیهانی بخاتە مەترسییەوە.

فلیشمێن بە ئاماژەدان بە ڕێبازی "ئاشتی لە ڕێگەی دەسەڵات"ی ئەمریکاوە زیادی کرد کە سەرکردەی ئەو ووڵاتەکە دەتوانێت سەقامگیری و ئاشتی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا مسۆگەر بکات.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە