دۆناڵد ترامپ : بە زوویی پرسی ئێران چارەسەر دەکرێت

دۆناڵد ترامپ : بە زوویی پرسی ئێران چارەسەر دەکرێت
پەیامی کورد   ...   دۆناڵد ترامپ : بە زوویی پرسی ئێران چارەسەر دەکرێت

ترامپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میری قەتەر ڕایگەیاند : بە زوویی پرسی ئێران چارەسەر دەکرێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک كۆماری ئەمریکا، دوای دانشتنێكی چەند کاتژمێری لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، لە گفتوگۆیەكدا لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە ڕایگەیاند، دانووستانەکان سەبارەت بە ئێران لە ئەنجامی ئەرێنی نزیک بووەتەوە. 

ناوبراو بە گەش بینییەوە ڕایگەیاند: “دۆخی ئێران ئاڵۆزە، بەڵام هەست دەکەم ئەم پرسە بەم زووانە چارەسەر دەبێت”. "ڕێگە چارەیەك دەدۆزینەوە و دڵنیام کە دەگاتە ئەنجام".

ترامپ هەروەها ڕۆڵی سەرەکی قەتەری لە دیپلۆماسی نێودەوڵەتی بە تایبەتی لە نێوەندگیری بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بەرز نرخاند و ئەمیری قەتەریشی بە "هاوبەشێکی بەنرخ" لە چارەسەرکردنی قەیرانە جیهانییەکان ناوبرد.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە