ترامپ : قەتەر بە بەهای ٢٠٠ ملیار دۆلار ژمارەیەک فڕۆکەی جۆری بۆینگ لە ئەمریکا دەكڕێت

پەیامی کورد ... ترامپ : قەتەر بە بەهای ٢٠٠ ملیار دۆلار ژمارەیەک فڕۆکەی جۆری بۆینگ لە ئەمریکا دەكڕێت
چوارشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، ژمارەیەک ڕێککەوتنی بازرگانی و سەربازییان واژوو کرد.
لەم بارەیەوە، سەرۆکی ئەمریکا، ووتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قەتەر لە ئاستێکی زۆر باشن ، کاری زۆرمان هەیە پێکەوە بیکەین و ئەمریکا هەمیشە یارمەتییان دەدات.
ئاماژەی بەوە کرد، هێڵی ئاسمانی قەتەری، بە بەهای ٢٠٠ ملیار دۆلار، ١٦٠ فڕۆکەی جۆری بۆینگ لە ئەمریکا دەکڕێت.
دۆناڵد ترامپ، دەڵێت: ئەمریکا لە پێگەیەکی زۆر بەهێز دایە و باشترین جۆری کەرەستەی سەربازی لە جیهاندا هەیە، قەتەریش کەرەستەیەکی زۆری سەربازی لە ئێمە دەكڕێت و پێویستی پێیەتی.
سەرۆکی ئەمریکا، لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، ئەوەشی خستەڕوو "نزیکەی دوو کاتژمێر لەگەڵ میری قەتەر گفتوگۆمان لەسەر پرسە گرینگەکانی جیهان کرد، لەوانەش جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین ، هەروەها ئیرانیش."
ووتیشی : قەتەر لەبارەی دۆسییەی ئێران زۆر هاوکاریمانی کردووە، بۆیە سپاسی دەکەین.





