ووڵاتانی ئەرووپایی هەڕەشەی نوێ لە دژی ئێران ڕادەگەێنن

ووڵاتانی ئەرووپایی هەڕەشەی نوێ لە دژی ئێران ڕادەگەێنن
پەیامی کورد    ...   ووڵاتانی ئەرووپایی هەڕەشەی نوێ لە دژی ئێران ڕادەگەێنن

هەڕەشەی ئەورووپا بۆ چالاککردنی میکانیزمی ماشە؛ دانووستانی تاران و سێ ووڵاتی ئەورووپی لە ئەستەنبووڵ

بڕیارە ڕۆژی هەینی دیپلۆماتکارانی باڵای کۆماری ئیسلامی و سێ ووڵاتی ئەورووپایی (بەریتانیا، فەرەنسا، ئاڵمانیا) لە ئەستەنبووڵ کۆببنەوە و سەبارەت بە هەڕەشەی چالاككردنەوەی میكانیزمی ماشە لە لایەن ئەورووپاوە وتووێژیان ببێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کردووە کە ترۆئیكای ئەورووپا ڕەنگە لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێككەوتنێكی جەوهەری تا مانگی ئووت، میکانیزمی ماشە چالاک بکات کە دەتوانێ ببێتە هۆی گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران.

ئەم وتووێژانە لە کاتێکدایە كە تاران هاوكات لەگەڵ ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی ترامپ، هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە پێش خولی داهاتووی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بەهێز بکات.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە