ئیسرائیل هێرشی ووردی بۆ سەر ژمارەیەک سەرکردەی حەماس لە خان یوونس ڕاگەیاند

ئیسرائیل هێرشی ووردی بۆ سەر ژمارەیەک سەرکردەی حەماس لە خان یوونس ڕاگەیاند
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل هێرشی ووردی بۆ سەر ژمارەیەک سەرکردەی حەماس لە خان یوونس ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل ل ەپەیامێکی گرینگ دا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنێکی ئامانج داریان لە دژی کۆمەڵێک سەرکردەی حەماس لە باڵەخانەیەکی نزیک نەخۆشخانەی ناسر لە خان یوونس ئەنجام داوە.

ئەو شوێنە، بە ووتەی سوپای ئیسرائیل، وەک بنکەیەک بۆ پلاندانان بۆ هێرش کردنە سەر هێزەکانی ئیسرائیل و خەڵکی مەدەنی بەکارهێنراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی، تاقمی تیرۆریستی حەماس بە جێگێربوونیان لە نزیك نەخۆشخانە، ئەنقەست خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنێت.

سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە كە بۆ پێشگرتن لە زیان گەیاندن بە خەڵكی مەدەنی، لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو وەک چەکی ڕێنمایی کراو و چاودێری ئاسمانی سوودی وەرگرتووە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە