ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای بەسەر ئێران دا سەپاند

ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای بەسەر ئێران دا سەپاند
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای بەسەر ئێران دا سەپاند

سەرباری بەردەوامی دانووستانەکانیان لەبارەی پرسی ئەتۆمی، ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای بەسەر ئێران دا سەپاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەسەر زاری مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوە بڵاوی کردووتەوە، ئێران هەوڵی فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات، تاکە ووڵاتی جیهانی شە بەبێ هەبوونی چەکی ئەتۆمی، ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە سەدا ٦٠.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە، ئێران بەردەوامە لە توێژینەوە و بەدواداچوون بۆ فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

پاکێجێ نوێی سزاکانی ئەمریکا سێ هاووڵاتی و لایەنی ئێرانی دەگرێتەوە کە تۆمەتبارکراون بە هاوکاری ئێران لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە