وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا ڕێگری دەکات لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا ڕێگری دەکات لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر دوو کەسی ئێرانی و کۆمپانیایەکی ئێرانی بەهۆی چالاکییەکانیان لە بەرنامەکانی پەیوەست بە چەکی ئەتۆمی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سزایانە بەگوێرەی سیاسەتی زۆرترین فشاری ئیدارەی ترامپ داڕێژراون بۆ ئەوەی ڕێژیمی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
بەپێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەو کەس و کۆمپانیایانە بە هۆی بەشداریکردنیان لە پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ و پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ئێستای دژی کۆماری ئیسلامی خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
ڕۆبیۆ ئەم ڕێوشوێنانەی بە هەنگاوێکی چارەنووس ساز بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی جیهانی و پێشگرتن لە پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران وەسف کرد.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




