گەنجێکی کورد بۆ سێهەمین جار لەم کێبڕکێیانەدا نیشانی زێڕینی مسۆگەر کرد.

گەنجێکی کورد بۆ سێهەمین جار لەم کێبڕکێیانەدا نیشانی زێڕینی مسۆگەر کرد.
پەیامی کورد    ...   گەنجێکی کورد بۆ سێهەمین جار لەم کێبڕکێیانەدا نیشانی زێڕینی مسۆگەر کرد.

موبین عەزیمی، پاڵەوانی کوشتی ئازاد، لە چل و پێنجەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانی تەختی، بۆ سێهەمین جار لەم کێبڕکێیانەدا نیشانی زێڕینی مسۆگەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێک وەرزشییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، موبین عەزیمی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز و خاوەنی نیشانی بڕۆنزی پێشبڕکێکانی ئاسیای ٢٠٢٥، لە چل و پێنجەمین خولی کێبڕکێ نێونەتەوەییەکانی پاڵەوان تەختی کە لە ئێسفەهان بەڕێوە چوو، لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام دا و بە سەرکەوتن بە سەر ڕکابەرەکانی لە ووڵاتی عێراق و قێرقیزستان گەیشتە یاری کۆتایی و پاشان لە یاری کۆتایی شدا بە شکست دانی بێهنام سۆهرابی لە پارێزگای تارانەوە، نیشانی زێڕینی ئەم کێبڕکێیانەی بۆ جاری سێهەم بەدەست هێنا.

موبین لە ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤یش توانیبووی نیشانی زێڕینی ئەم کێبڕکێیانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەم پاڵەوانە کوردە خاوەنی چەندین نیشانی زێڕینی زۆرانبازی ئازاد لە ئاستی ئێران و ئاسیا و جیهان دایە.

موبین ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کێبڕکێیەکانی زۆرانبازی لاوانی جیهان لە ئۆردۆن، نیشانی زێڕینی بە دەست هێناوە.

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە