ئێران : تۆمەتەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە یەمەن بێ بنەمان

پەیامی کورد ... ئێران : تۆمەتەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە یەمەن بێ بنەمان
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : واشینتۆن ناتوانێت بە تۆمەتبارکردنی ئێران بەرپرسیارییەتی خۆی لە هاوبەشی لە تاوانەکانی ئیسرائیل بشارێتەوە.
ئێمە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی گەمارۆی چەک یان بەشداریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکانی یەمەن ڕەت دەکەینەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی، میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بووە و بەردەوامیش دەبێت.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




