بن سەلمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

بن سەلمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد    ...   بن سەلمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

شازادەی جێنشینی سەعوودیە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕیاز کۆبوونەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سەعوودیە و مارک ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕیاز دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردنی لە بوارە جیاجیاکانیان تاوتوێ کردووە.
بن سەلمان و ڕوبیۆ پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و ئەو هەوڵانە کرد کە لە بەرامبەردا بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری دراون.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سەعوودیە کۆبووەوە و وتووێژی کرد.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕیاز دوای گەشتەکەی بۆ تەلئەڤیڤ هات.

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە