١٠٧ کەس لە سیستان و بەلووچستان بەهۆی گواستنەوەی خوێنی پیسەوە تووشی هەوکردنی جگەری جۆری سی بوون!

١٠٧ کەس لە سیستان و بەلووچستان بەهۆی گواستنەوەی خوێنی پیسەوە تووشی هەوکردنی جگەری جۆری سی بوون!
پەیامی کورد   ...   ١٠٧ کەس لە سیستان و بەلووچستان بەهۆی گواستنەوەی خوێنی پیسەوە تووشی هەوکردنی جگەری جۆری سی بوون!

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لانیکەم ١٠٧ کەس لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەهۆی گواستنەوەی خوێنی پیس و بەسەرچوو، تووشی هەوكردنی جگەر بوون.
ئەم حاڵەتانە دوای گواستنەوەی خوێنی پیس بۆ نەخۆشانی تالاسیما لە شاری چابەهار ڕوویانداوە.

ئەم نەخۆشانە لەژێر چاودێری تۆڕی تەندرووستی چابەهاردان کە نەخۆشانی شارەکانی زەرئاباد، کەنارەك، کەهیر، دەشتیاری، و دوو نەخۆشی خەڵکی شاری سەرباز لەخۆدەگرێت. 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کەسانە شەش مانگ لەمەوبەر تووشی هەوکردنی جگەری جۆری سی بوون، بەڵام کۆمەڵەی تالاسیما ڕەتیکردووەتەوە ئەمە ئاشکرا بکات. چابەهار بە ٦٢٠ نەخۆشی تالاسیما، زۆرترین ژمارەی ئەم نەخۆشییەی لە ئێران دا هەیە.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە