ئێکۆنۆمیست : ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی کۆماری ئیسلامی له عێراق خه‌ریکی له‌ناو چوونە

پەیامی کورد ... ئێکۆنۆمیست : ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی کۆماری ئیسلامی له عێراق خه‌ریکی له‌ناو چوونە
گۆڤاری ئێکۆنۆمیست به‌ئاماژه‌دان به خۆ دوورخسته‌نه‌وه‌ی عێراق له شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل، باسی له‌وه کردووه به‌پێی به‌دواداچوونه‌کان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ناو لاوانی عێراق دا جێگه و پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه و کۆماری ئیسلامی چیتر ناتوانێت وه‌کوو جاران له کاروباری عێراق دا ده‌ستێوه‌ردان بکات.
ئه‌و گۆفارە بەریتانیاییه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی شیکاری له ماڵپه‌ڕی خۆیدا، سێ هۆکاری بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی ئێران له عێراق دا باس کردووه که گرینگ‌ترین و سه‌ره‌کی ترینیان هاتنه‌سه‌رکاری نه‌وه‌یه‌کی نوێ له سیاسه‌توانه‌کانی عێراقه که له ناو دڵی ناڕه‌زایه‌تییه دژه‌حکوومه‌تییه‌کانی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی یەوە هاتوونه‌ته سه‌ر کار و به هاوارێکی به‌رزتر له ڕابردوو دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ست وپەیوه‌ندییه‌کانی ڕێژیمی تاران ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته شیکارییه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که له دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سوپای پاسداران، ڕێژیمی ئێران کۆنتڕۆڵی خۆی لە سه‌ر ده‌ست وپەیوه‌ندییه‌کانی له عێراق له‌ده‌ست داوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا سەرنج خراوەتەسه‌ر ئه‌وه‌ی کە ئیسماعیل قائانی، فەرمادەی لقی قودسی سپای پاسداران، وه‌کوو قاسم سلێمانی توانای که‌ڵکوه‌رگرتن له دژایه‌تییه نێوخۆییه‌کانی عێراقی نه‌بووه و نه‌یتوانیوه که‌ڵک له چه‌ندبه‌ره‌کی و ڕوانگه دژ بە یەکەکانی ئه‌و ووڵاته وه‌ربگرێت.
ئێکۆنۆمیست هۆکاری دیکه‌ی لاوازبوونی جێگه و پێگه‌ی ڕێژیمی ئێرانی بۆ گۆرانکاری هه‌ڵسوکه‌وتی گرووپه چه‌کداره‌کانی عێراق و تێکەڵ بوونیان به کاری سیاسی و پێکهاته‌ی برۆکراسی و ئابووری عێراق زانیوه.
به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و بڵاوکراوەیە ، ئه‌و گرووپانه‌ی پێشتر سه‌ر به ڕێژیمی ئێران بوون له ئیستادا بوونه‌ته هێزی سیاسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره، بۆیە به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو، ئه‌گه‌ر ووڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل شه‌ڕ بکات به‌رژه‌وه‌ندی زۆریان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ڕێژیمی ئێران دوور ده‌که‌ونه‌وه.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




