هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپ و کۆگاکانی چەکی حیزبۆڵڵا لە بەقاعی لوبنان

هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپ و کۆگاکانی چەکی حیزبۆڵڵا لە بەقاعی لوبنان
پەیامی کورد   ...   هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپ و کۆگاکانی چەکی حیزبۆڵڵا لە بەقاعی لوبنان

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سوپای ئیسڕائیل، هێزی ئاسمانی ئەو ووڵاتە هێرشی كردە سەر ناوچەی بەقاع لە لوبنان و ناوەندەکانی سەر بە "هێزی ڕزوان" و کۆگاکانی چەک و چۆڵی تاقمی تیرۆریستی حیزبوڵڵا کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو ئامانجانەی هێرشیان کراوەتە سەر کەمپەکانی مەشق و بنکەی ئۆپراسیۆن و کۆگاکان کە بە ووتەی سوپای ئیسرائیل لە خزمەت "رێکخراوی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا"دا بوون.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ناوچەی سنووری لوبنان و ئیسرائیلیش شایەتی پێکدادانی زۆر بووە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە