ئەمریکا ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناودەبات
پەیامی کورد ... ئەمریکا ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناودەبات
کۆشکی سپی ڕایگەیاند : حووسییەکان بە زۆر دەستیان بەسەر ناوەندەکانی دانیشتوانی یەمەن دا گرتووە لە حکوومەتی شەرعی ئەو ووڵاتە و چەندین هێرشیان بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی ئەنجامداوە، لەوانە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەکانی سەعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. هەروەها لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ٣٠٠ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئەنسارۆڵڵا یەمەن دووبارە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناوی بردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، کۆشکی سپی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆ ڕایگەیاند: ئەم فەرمانە دەست بە پرۆسەیەک دەکات کە بەپێی ئەو پرۆسەیە ئەنسارۆڵڵا ناسراو بە حووسییەکان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی هەژمار دەکرێت.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپی دا، بەبێ ئاماژەدان بە هۆکاری کردەوەکانی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی غەززە و پشتیوانی سەرتاسەری واشینتۆن بۆ ئیسرائیل لە شەڕی غەززە، بانگەشەی ئەوە دەکات: حووسییەکان، کە لەلایەن سوپای قودسی یەمەن ەوە پشتیوانی دەکرێن فەیلەقی سوپای پاسداران کە ڕێکخراوەکانی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیهان ڕاهێنان و چەکداری دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە چەندین هێرشی بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان ئەنجامداوە و سەلامەتی ژن و پیاوی سەربازی ئێمەی خستۆتە مەترسییەوە.
کۆشکی سپی زیادی کرد : حووسییەکان بە زۆر دەستیان بەسەر ناوەندەکانی دانیشتوانی یەمەن دا گرتووە لە حکوومەتی شەرعی ئەو ووڵاتە و چەندین هێرشیان بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی ئەنجام داوە، لەوانە هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سەعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. هەروەها لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ٣٠٠ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە