ئەمریکا و ڕووسیا بەپەلە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن سەبارەت بە قەیرانی سووریا

پەیامی کورد ... ئەمریکا و ڕووسیا بەپەلە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن سەبارەت بە قەیرانی سووریا
دوابەدوای ئەو پێکدادانە خوێناوییەی ئەم دواییە لە سووریا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس، ئەمریکا و ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی دەرگای داخراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، ڕۆژی دووشەممە.
ئەو داوایە دوای ئەوە هات کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی سووریا خەریکی شەڕی قورسن لەگەڵ میلیشیاکانی دڵسۆزی بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکارلادراوی ئەو ووڵاتە.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا ٨٣٠ هاوڵاتی مەدەنی و ٢٣١ هێزی ئەمنی و ٢٥٠ میلیشیای لایەنگری ئەسەد گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئامانج لە کۆبوونەوەی بەپەلە، لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندەکانی قەیرانەکە و ڕێگریکردن بووە لە پەرەسەندنی زیاتری تووندوتیژی لە ناوچەکەدا.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




