چڕبوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا

چڕبوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا
پەیامی کورد    ...   چڕبوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی مارس ، هەڕەشەی زیادكردنی فشارە ئابوورییەكانی بۆ سەر کەنەدا کرد.

ترامپ ڕایگەیاند کە فەرمانی بە وەزیری بازرگانی ئەمریکا کردووە باج لەسەر کاڵاکانی کەنەدا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ی دیکە زیاد بکات، کە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، لە سبەینێ وە باج لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم لە ووڵاتەوە بۆ سەدا ٥٠ زیاد دەکات.

ترامپ بە زمانێكی هەڕەشەوە هۆشداری دا كە ئەگەر کەنەدا ئەو باجانە هەڵنەگرێت کە بەسەر ئەمریکادا سەپێنراوە، ئەوا لە مانگی داهاتووەوە باجی نوێ بەسەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکانی ئەو ووڵاتەدا دەسەپێنێت.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە