وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ جۆلانی کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ جۆلانی کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ جۆلانی کۆبووەوە

فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەفەرەکەیدا بۆ پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد ئەلشۆرا ناسراو بە جۆلانی بەرپرسی بەشی سیاسی ئەم ووڵاتە لە دیمەشق کۆبووەوە.

ئەحمەد ئەلشۆرا (جۆلانی): لە دیدارەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەدواداچوونم بۆ پرسی بەهێزکردنی حکوومەتی داهاتووی سووریا کرد و ئەوەی کە چەکەکان بە تایبەتی لەبەردەستی حکوومەتدایە.

 وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند : پێویستە حکوومەتێکی گشتگیر لە سووریا پێکبهێندرێت و ئاشتی و دادپەروەری لەم ووڵاتەدا زاڵ بێت بۆ ئەوەی داهاتووی ئەم ووڵاتە زامن بکرێت.

ئەم بابەتە 154 جار خوێندراوەتەوە