ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ترامپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٦ کاندید دەکات

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ترامپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٦ کاندید دەکات
پەیامی کورد   ...   ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ترامپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٦ کاندید دەکات

فۆکس نیووز وێنەی نامەیەکی بادی کارتەر ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکای بڵاوکردەوە، کە تیایدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٦ کاندید کراوە بەهۆی ڕۆڵی لە نێوەندگیریکردنی ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل.

نامەکە بۆ لیژنەی ئاشتی نۆبڵی نۆرڤێژ نێردراوە و کارتەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەوڵەکانی ترامپ بۆ نێوەندگیری و کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی ئەم دواییە شایەنی ستایشن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستی ڕاگەێندراو بە لاواز ماوەتەوە و ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکان لەلایەن هەردوولاوە بڵاوبووەتەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە