لەسێدارەدانی ٦٠٠ بەندکراو لە ئێران لە ماوەی کەمتر لە ٦ مانگ لە ساڵی ٢٠٢٥

پەیامی کورد ... لەسێدارەدانی ٦٠٠ بەندکراو لە ئێران لە ماوەی کەمتر لە ٦ مانگ لە ساڵی ٢٠٢٥
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە جێبەجێ كردنی لەسێدارەدانی محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" لە زیندانی ڕەجایی شەهر لە شاری کەرەج، ژمارەی ئێعدامەکانی تۆمارکراو لە ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ (تا ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤) گەیشتووەتە ٦٠٠ کەس.
ئەم ئامارە نیشان دەدات کە بە تێکڕا مانگانە ١٠٠ زیندانی لە ئێران لە سێدارە دراون.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




