وەزیرێكی بەریتانیایی : هێرشی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی شکستێکی گەورە بوو بۆ تاران

وەزیرێكی بەریتانیایی : هێرشی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی شکستێکی گەورە بوو بۆ تاران
پەیامی کورد   ...   وەزیرێكی بەریتانیایی : هێرشی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی شکستێکی گەورە بوو بۆ تاران

پێت مەکفادن، وەزیری کابینەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاند کە بەریتانیا "بێ هیوا نەبووە" لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و ئەو هێرشانەی بە "شکستێکی گەورە" بۆ تاران وەسف کرد.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە پشتیوانی دارایی کۆماری ئیسلامی لە هێزەکانی بە وەکالەت لە ناوچەکەدا، زیادی کرد : ڕێژیم لەم بەرەیەشدا شکستی هێناوە. بەراوردکردنی دەسەڵات و پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێستا لەگەڵ ساڵێک لەمەوبەر جیاوازییەکی بەرچاو نیشان دەدات.

مەکفادن جەختی لەوە کردەوە کە ئێران تاکە ووڵاتە کە لەم ململانێ یانەدا "سەرکەوتوو" نەبووە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە