سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل : هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بەردەوامن

پەیامی کورد ... سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل : هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بەردەوامن
ئایال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ئەرکانی گشتی ئەو ووڵاتەدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای دەستپێکی ئاگربەست کە لەلایەن دۆناڵد ترامپ ەوە ڕاگەێندرا، هێشتا هێرشەکان دژی کۆماری ئیسلامی کۆتایی نەهاتووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ووڵاتەکەی کۆتایی بە لاپەڕەیەکی گرینگ دەهێنێت، ووتی: هێرشەکانی دژی ئێران هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
زامیر زیادی کرد : ئیسرائیل بە پشت بەستن بە دەستکەوتەکانی چووەتە قۆناغێکی نوێ و جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامییان بۆ ساڵانێك پەک خستووە و دەبێ هەر ئاوا لە مەیدانەکەدا بمێنێتەوە.
هەروەها جەختی لە گرینگیدانی ئێستای سوپا لە گەڕانەوە بۆ غەززە بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و لەناوبردنی دەسەڵاتی حەماس کردەوە.
تەلئەڤیڤ هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر ئاگربەست پێشێل بکرێت، ووڵامی تووند دەداتەوە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە "سەرکەوتنێکی گەورە"ی لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەدەستهێناوە و "هەڕەشەی مووشەکی و ئەتۆمی ڕژێمی" لەناوبردووە.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




