کۆماری ئیسلامی هەزاران سانتریفیووژی شاردووەتەوە

کۆماری ئیسلامی هەزاران سانتریفیووژی شاردووەتەوە
پەیامی کورد   ...   کۆماری ئیسلامی هەزاران سانتریفیووژی شاردووەتەوە

ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانیا لە زاری کارناسانی بەرنامەی ئرتۆمی کۆماری ئیسلامی یەوە باسی لەوە کرد کە ئەم ڕێژیمە سەدان یان هەزاران سانتریفیووژی پێشکەوتووی لە سایتە نهێنییەکانی خۆیدا ڕاگرتووە. 

بە ووتەی ئەم کارناسانە، سانتریفیووژەکان توانای پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە ئاستی سەرەوەدا هەیە.
ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: بەشێکی زۆری ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران پێش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزاروەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان لە شوێنی زۆر نهێنی دا حەشار دراون.

ئەم کارناسە ڕایگەیاند کە ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی لە چوار ساڵی ڕابردوودا سەردانی دامەزراوە گرینگەکانی نەکردووە و ئەگەری هەیە کە کۆماری ئیسلامی دامەزراوی نهێنی زۆری هەبێ.

تێلێگراف لەم ڕاپۆرتەدا دەڵێت: ئێران لانیکەم ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێندراوی ٦٠ لەسەدی هەیە کە ئەگەر بگاتە ٩٠ لەسەد، ٩ هەتا ١٠ بۆمبی ئەتۆمی پێ درووست دەکرێت.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە