بەندکراوێکی سیاسی کورد مان لە خواردن دەگرێت

پەیامی کورد ... بەندکراوێکی سیاسی کورد مان لە خواردن دەگرێت
بە گوێرەی زانیارییەکان موتەلیب ئەحمەدیان بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئێڤین مان لە خواردن دەگرێت
موتەلیب ئەحمەدیان بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی بانە کە لە بەندی چواری بەندیخانەی ئێڤین سەرەرای تێپەربوونی ١٥ ساڵ لە سزای بەندکرانی سی ساڵەکەی ڕاگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبرین بە بڕیاری داواکاری گشتی لەسەر ڕاگرتنی سزاکەی و ناردنی بۆ مەرەخەسی دەرمانی مانی لە خواردن گرت.
موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانی سیاسی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری بانە کە ١٥ یەمین ساڵی حوکمی ٣٠ ساڵەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات، بە هۆی دژایەتی دادستانی تاران لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری دەرمانکردنی، مانی لە خواردن گرتووە.
سەرەڕای کێشەی پزیشکی جیددی، لەوانە بارستەیەک لە دوانزەگرێی و شکانی کڕکڕاگەی کەمەر و پێویستی بە چەندین نەشتەرگەری، بەڵام ڕەتکراوەتەوە بۆ چاودێری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
موتەلیب ئەحمەدیان پێشتر بە تۆمەتی "موحاربە لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەت" سزای ٣٠ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرابوو و بۆ ماوەی ساڵانێک لە ژووری تاکەکەسی و زیندانی جۆراوجۆردا ڕاگیرابوو.
سەرەڕای دابین کردنی وەسیقەی زۆر و کەفالەتی چەند پارێزەرێک، خێزانەکەی لە ئازادکردنی کاتی ناوبراو سەركەوتوو نەبوون.
ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە




