ترامپ : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ بەدەست هێنانی گرینلاند

ترامپ : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ بەدەست هێنانی گرینلاند
پەیامی کورد   ...   ترامپ : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ بەدەست هێنانی گرینلاند

بەپێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر پێویست بکات، ووڵاتەکەی هێزی سەربازی بەکاردەهێنێت بۆ داگیرکردنی گرینلاند.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی، دۆناڵد ترامپ باسی لە پرسگەلێکی جیاواز کرد، لەوانە دوورگەی گرینلاند کە لە ژێر کۆنترۆڵی دانیمارک دایە، باجی ئۆتۆمبێل بە ڕێژەی ٢٥% و فەزیحەی گرووپی سیگناڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆی ڕاستەقینەی هەبووە سەبارەت بە لکاندنی گرینلاند لەلایەن ئەمریکاوە کە لە ئێستادا خاکێکی نیمچە سەربەخۆی دانیمارکە.

ترامپ هەروەها ووتی : ئێمە گرینلاند دەگرینە بەر. "بەڵێ، لەسەدا سەد."

ئاماژەی بەوەش کرد، "چانێکی زۆر هەیە بتوانین ئەم کارە بکەین بەبێ بەکارهێنانی هێزی سەربازی"، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە "من هیچ بژاردەیەک لەسەر مێزەکە وەرناگرم".

ئەم لێدوانانە دوای ڕۆژێک هات کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی. دی ڤەنس لەم گەشتەدا ووتی : "پەیامەکەمان بۆ دانیمارک زۆر سادەیە - ئێوە کارێکی باشتان بۆ خەڵکی گرینلاند نەکردووە."

قسەکانی ناوبراو کاردانەوەی تووندی حکوومەتی دانیمارکی لێکەوتەوە و خەڵکی گرینلاندیش خۆپیشاندانی دژە ئەمریکایان ئەنجامدا.

لە ووڵامی پرسیارێکدا کە لکاندنی گرینلاند چ پەیامێک بۆ ڕووسیا و ووڵاتانی دیکەی جیهان دەنێرێت، ترامپ ووتی: بەڕاستی بیر لەوە ناکەمەوە، بەڕاستی گرینگی پێ نادەم، گرینلاند پرسێکی تەواو جیاوازە، زۆر جیاوازە.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە