ترامپ : هەناردەی چەک بۆ هێندووستان زیاد دەکەین

ترامپ : هەناردەی چەک بۆ هێندووستان زیاد دەکەین
پەیامی کورد    ...   ترامپ : هەناردەی چەک بۆ هێندووستان زیاد دەکەین

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هێندووستان لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هەناردەکردنی چەک لە ئەمریکاوە بۆ هێندووستان لەمساڵدا زیاد دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێک ، سەرۆکی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە (کاتی ناوخۆ) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هێندووستان لە کۆشکی سپی زیادی کرد : بەڕاستی پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان ئەمریکا و هێندووستان هەیە کە کۆنترین دیموکراسی جیهانە و گەورەترین دیموکراسی لە جیهاندا هەیە.

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەمساڵ ەوە دەست دەکەین بە زیادکردنی فرۆشتنی چەکی سەربازی بە هێندووستان بە ملیارەها دۆلار.

سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: ئەمڕۆ کورتهێنانی بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ هێندووستان نزیکەی 100 ملیار دۆلارە. من و سەرۆک وەزیران موودی ڕێککەوتین لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە دێرینەکان.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: هێندووستان نزیکەی بەرزترین باج لە جیهاندا هەیە. من لۆمەیان ناکەم.

سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: ئێمە هاوکاری هێندووستان دەکەین سەبارەت بە تاوان و دەمانەوێت هەلومەرجی باش بۆ هێندووستان دابین بکەین.

ترامپ هەروەها ووتی: پێموانییە هێندووستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیدارەی بایدن هەبووبێت. بایدن نەوت و گازیان پێ نەدەفرۆشت. لە چوار ساڵی ڕابردوودا هەموو جیهان بەهۆی لاوازی ئەمریکا و خراپی سەرکردایەتییەکەیەوە پاشەکشەی کردووە، بەڵام لە سێ هەفتەی ڕابردوودا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هێندووستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی گرینگ لەسەر وزە.

ترامپ هەروەها باسی لە ڕێڕەوی هێندووستان و ئەورووپا کرد و ڕایگەیاند کە ئیتاڵیا بە ئەمریکاوە دەبەستێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هیندووستان هەروەها ڕایگەیاند، لەگەڵ ترامپ گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوان هێندووستان و ئەمریکا بۆ 500 ملیار دۆلار تا ساڵی 2030.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە