ترەمپ سەردانی داهاتووی شەرع بۆ واشنتۆنی ڕاگەیاند
پەیامی کورد- دیمەشق
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا بەم نزیکانە سەردانی واشنتۆن بکات و ستایشی کارەکانیشی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە ڕایگەیاند، سەرۆک شەرع لەم مانگەدا سەردانی واشنتۆن دەکات.
ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆڕۆژنامەنووسانی کەشتیی ئاسمانی فۆرس یەک زیادی کرد: "ئێمە سزاکانی سەر سوریامان لابرد بۆ ئەوەی دەرفەتێکیان پێ بدرێت، بیستوومە سەرۆکەکەی کارێکی زۆر باش دەکات" و ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ئەلشەرا لە کۆشکی سپی دەربڕی.