تورکیا پێشوازی لە کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە لە خاکی خۆی دەکات
پەیامی کورد- دیمەشق
تورکیا ڕۆژی یەکشەممە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد کە تیایدا شەڕڤانانی لە خاکی تورکیا کشاونەتەوە.
ئۆمەر جەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا پێشوازی لە کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە لە خاکەکەی دەکات.
پێشتریش دوێنێ پەکەکە کشانەوەی چەکدارانی خۆی لە خاکی تورکیا ڕاگەیاند، بە بڕیاری کشانەوەی چەکدارانی بە "هەنگاوێکی مێژوویی و سەرەتای قۆناغی دووەمی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی ئەو پارتەوە لە زیندانی ئیمرالی تورکیا دەرچووە.
جەلیک وتی: ئەوەی ئەمڕۆ شاهیدیمان بینی، ئەنجامێکی بەرجەستەیە لە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە چوار دەیە درێژەی هەیە.