هۆشداری نوێی ئیسرائیل سەبارەت بە پەرەسەندنی کاریگەریی تورکیا لە سوریا

هۆشداری نوێی ئیسرائیل سەبارەت بە پەرەسەندنی کاریگەریی تورکیا لە سوریا

 

یەدیعوت ئەحرۆنۆت لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاندووە، پەرەسەندنی نفوزی ئەنقەرە لە خاکی سوریا و هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە، هەڕەشەیەک پێکدەهێنێت کە پێویستی بە پارەی زیادە هەیە بۆ بودجەی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەی ئێستا بۆ سیستمی سەربازی وڵات بەس نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو سیناریۆ و هەڕەشە نوێی و هەمەچەشنانەی کە ڕەنگە ئیسرائیل لە چەند وڵاتێکەوە ڕووبەڕووی ببنەوە.
ئەو لیژنەیە گشتیەی کە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە پێکهێنرابوو، کە لێکۆڵینەوەی لە پێداویستییە داراییەکانی بودجەی بەرگری کردبوو، هۆشداریدا لەوەی کە پەرەسەندنی کاریگەریی تورکیا لە گۆڕەپانی سوریا و هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە و زیادبوونی دوژمنایەتی ئەنقەرە بەرامبەر بە ئیسرائیل مەترسییەکی نوێ دروست دەکات.
تورکیا کە ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری سوریای داگیرکردووە، چەندین ڕێککەوتنی سەربازی و ئابووری لەگەڵ حکومەتی ئینتقالی سوریا ئەنجامداوە، لەوانە ڕێککەوتنی "هاوکاری سەربازی هاوبەش" و ڕێککەوتنی بازرگانی و وەبەرهێنانی دیکە. شارەزایانی کاروباری نێودەوڵەتی ئەم ڕێککەوتنانە بە پۆشاکێک بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵ و بوونی تورکیا لە سوریا دەزانن.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە