جان بۆڵتن : ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی پێویستییان بە پشتیوانی و سەرچاوەی نێودەوڵەتی هەیە

جان بۆڵتن : ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی پێویستییان بە پشتیوانی و سەرچاوەی نێودەوڵەتی هەیە
پەیامی کورد   ...   جان بۆڵتن : ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی پێویستییان بە پشتیوانی و سەرچاوەی نێودەوڵەتی هەیە

جان بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە لێدوانەکانی ئەم دوایی یەدا، جەختی لە پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی كردەوە.

ناوبراو ووتی : ئێمە پێویستە هەوڵی زیاتر بۆ یارمەتیدانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بدەین، چوونکە ئەوان لەگەڵ کەمی سەرچاوە و ئیمکاناتی پەیوەندی ڕووبەڕوون.

بۆڵتن زیادی کرد : گرووپەكانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەتوانن لە پشتیوانی دەرەکی كەڵك وەربگرن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت لەم بوارەدا چالاکتر كار بكات.
 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە