جۆلانی ناوی حکوومەتەکەی ناوە گۆڕین و بونیاتنانەوە.

 جۆلانی ناوی حکوومەتەکەی ناوە گۆڕین و بونیاتنانەوە.
پەیامی کورد   ...   جۆلانی ناوی حکوومەتەکەی ناوە گۆڕین و بونیاتنانەوە.


ئەبوو موحەمد جۆلانی (ئەحمەد شەرع)، لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی سووریا، پۆستی سەرۆک وەزیرانی لەناوبرد و خۆی وەک سەرۆکی حکوومەت دەستنیشان کرد.
لە میانەی مەراسیمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا (ئەلشەعب)، گۆلانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی بە ناوی "گۆڕانکاری و بونیاتنانەوە" لەژێر سەرکردایەتی خۆی ڕاگەیاند. حکوومەتێک کە زۆربەی ئەندامەکانی تیایدا سەرکردەی پێشووی گرووپە تیرۆریستیەکان بن و هیچ باسێک لە لایەنەکانی تر نەکراوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەبوو موحەمەد جۆلانی (ئەحمەد شەرع)، لەگەڵ پێکهێنانی حکوەمەتی نوێی سووریا، پۆستی سەرۆک وەزیرانی لەناوبرد و خۆی وەک سەرۆکی حکوومەت دەستنیشان کرد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لە میانەی مەراسیمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا (ئەلشەعب)، ئەبوو موحەمد جۆلانی سەرۆکی یاخیبووانی سووریا پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی بە ناوی "گۆڕانکاری و بونیاتنانەوە" لەژێر سەرکردایەتی خۆی ڕاگەیاند. حکوومەتێک کە زۆربەی ئەندامەکانی تیایدا سەرکردەی پێشووی گرووپە تیرۆریستیەکان بن و هیچ باسێک لە لایەنەکانی تر نەکراوە.
ئەم حکوومەتە ڕاگوێزراوە بەبێ سەرۆک وەزیران پێکهێندراوە و خودی ئەحمەد شەرع سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکات.

ئامانجی ئەم حکوومەتە ئیدارەدانی ووڵاتە تا ئەوکاتەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، کە دەکرێت چوار ساڵ بخاێنێت.

محەمەد بەشیر کە تا ئێستا وەک سەرۆکوەزیرانی ڕاگوێزراوی کاری کردووە، وەزیری ووزە لەم کابینەیەدا دەبێت.

هەروەها "محەمەد عەبدولڕەحمان" وەک وەزیری ناوخۆی سووریا دەست نیشان کرا. پێشتر یەکێک بوو لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی "جەیش ئەلفەتح".

هەروەها ئەنەس خەتاب وەک سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری سووریا دەستنیشانکرا. یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و سەرکردەکانی گرووپی بەرەی نوسرە و ئەرکی دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی قاعیدە لە عێراق دا بوو بۆ وەرگرتنی هاوکاری دارایی. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٤ ناوی ئەوی خستە لیستی سزاکانەوە، هەروەها "مەرحەف ئەبوو قەسرە"، سەرکردەیەکی دیکەی تەحریر شام، بوو بە وەزیری بەرگری مەنسوور لە سووریا.

ئەسعەد شەیبانی تا ئێستاش وەزیری دەرەوەی سووریایە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە