خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكا بۆ زانیاری لەسەر سێ هاکەری سایبێری سەر سوپای پاسداران

پەیامی کورد ... خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكا بۆ زانیاری لەسەر سێ هاکەری سایبێری سەر سوپای پاسداران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بۆ دەستكەوتنی زانیاری سەبارەت بە سێ هاكەری سایبێری سەر بە سوپای پاسداران، بە ناوەكانی عەلی ئاقامیری، یاسر بەلاغی و مەسعوود جەلیلی، خەڵاتی سەرووی ١٠ میلیۆن دۆلاری تەرخان كردووە.
پۆلیس بە دوای ئەو سێ کەسەدا دەگەڕێت و دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا لە چالاكییە سایبێریەكانی سوپا دژی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە ساڵی ٢٠٢٤، بەرپرسانی باڵای ئێستا و پێشوو، شارەزایان و بیرمەندان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانیان کردووەتە ئامانج.
دادگایەک لە واشینتۆن دی سی لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوودا ئەوانی بە چەندین تاوانی سایبێری تۆمەتبار و فەرمانی دەست بەسەر كردنی بۆ دەركردن.
ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە




