سەرۆکی مووساد : توانای ئۆپراسیۆنی ئێمە لە ناوخۆی ئێران و لە دڵی تاران دا بەهێزتر بووە

سەرۆکی مووساد : توانای ئۆپراسیۆنی ئێمە لە ناوخۆی ئێران و لە دڵی تاران دا بەهێزتر بووە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی مووساد : توانای ئۆپراسیۆنی ئێمە لە ناوخۆی ئێران و لە دڵی تاران دا بەهێزتر بووە

دەیوید بارنێئا، سەرۆكی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی مووساد، لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی سەرۆک وەزیران بۆ کارمەندانی دامەزراوەكە، باسی لە بەردەوامی و فراوانبوونی چالاکییەکانی مووساد لە دژی کۆماری ئیسلامی کرد.

ناوبراو باسی لەوە كرد: هەرچەندە ئێمە سەلماندمان کە کۆماری ئیسلامی لاوازە، بەڵام لە هەوڵەکانمان کۆڵ نادەین. مووساد ئەمڕۆ توانای ئۆپراسیۆنی زۆر بەهێز و داهێنەرانەی هەیە، تەنانەت زیاتر لە ڕابردوو، بە تایبەت لە ناوخۆی ئێران و لە دڵی تاران دا.

بارنێئا زیادی کرد : ئێمە پێشتر ئەو توانایانەمان نیشان دا و سەلماندمان کە چەندە ئامادەکاریمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل هەیە، ئێمە لە بونیاتنانەوە و بەهێزکردنی تواناکانمان لە ئێران بەردەوام دەبین، چاومان لە ناوخۆی ئێران و بۆ ئەوەی لە ژوورە شاراوەکان دا دەکرێت دەكەینەوە، هەروەها ڕێگە نادەین ئەو پلانانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشمان دەکەن، سەر بگرن.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە