دوو فەرماندەی تیپی "ڕزوان"ی حیزبۆڵڵا لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بەعلبەک کوژران

پەیامی کورد ... دوو فەرماندەی تیپی "ڕزوان"ی حیزبۆڵڵا لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بەعلبەک کوژران
لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل دا بۆ سەر شاری بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، دوو فەرماندەی تیپی ڕزوانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا بە ناوەکانی حسێن شەریف و کەمال ڕەعد کوژران.
ئەم ڕاپۆرتە لە كاتێكدا بڵاو دەبێتەوە كە سوپای ئیسرائیل پێشتر کوژرانی حسێن شەریف، یەکێک لە گەورە بازرگان و دابین کەرانی چەک بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بەعلبەک پشتڕاست کردبووەوە.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




