داواكاری یاسادانەرانی ئەمریکا بۆ پەیڕەوكردنی هەڵمەتی "زۆرترین فشار" لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران

پەیامی کورد ... داواكاری یاسادانەرانی ئەمریکا بۆ پەیڕەوكردنی هەڵمەتی "زۆرترین فشار" لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی ئەمریكی لە بڕیارنامەیەکی نوێدا خوازیاری گەڕاندنەوەی سزا تووندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بوون و بەرپرسانی حکوومەتیان بە چەندین جار پێشێل کردنی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ (بەرجام) تۆمەتبار كرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی فاكس نیووز، بڕیارنامەکە بە پشتیوانی هەردوو حیزبی گەورەی ئەمریکا، داوا لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا دەکات کە بە خێرایی "میکانیزمی ماشە" لە ڕێگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە چالاک بکەن و سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی دا بسەپێنن.
ئەم بڕیارنامەیە پێشنیار بە ووڵاتانی ئەورووپایی دەكات كە سیاسەتی "زۆرترین فشار"ی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا پەیڕەو بكەن تا کۆماری ئیسلامی بە هۆكاری چالاكییە ئەتۆمییەكانی بخەنە پەراوێزەوە.





