دڕندەیی ئاشكرا لە سایەی بەرتیل و ڕانت

پەیامی کورد ... دڕندەیی ئاشكرا لە سایەی بەرتیل و ڕانت
دڕندەیی ئاشكرا لە سایەی بەرتیل و ڕانت | لێدانی كرێكاران و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان لە کرماشان بە چرا سەوزی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی
لە یەكێكی دیكە لە زوڵم و ستەم و گەندەڵی دامەزراوەیی لە قەوارەی کۆماری ئیسلامیدا، ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی لە کرماشان، بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی فەردین کەریمی، بەرپرسی ئەم بنکەی پۆلیسە، هەڵیانکوتایە سەر سێ بنەماڵەی کرێکار لە گەڕەکی سەعدی و بە تووندی لێیان دان و تەنانەت بە شێوەیەکی فیزیكی و زارەکی دەستدرێژییان کردە سەر ژنانی ناو بنەماڵەکە.
ئەم کردەوە دڕندانەیە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئەم سێ بنەماڵە کرێکارە، بە سەرمایەیەكی كەم ەوە، لە پارچە زەوییەکی چۆڵ دا دكەیەكی بچووکی هاوبەشییان بەڕێوە دەبرد. دوای ئەوەی ئۆپراسیۆنی بیناسازی لەسەر ئەو پارچە زەوییە دەستیپێکرد، خاوەنی نوێ بە پشتگوێ خستنی بڕیاری کۆتایی دادگا لە بەرژەوەندی کرێکاران، دەستی کرد بە پێدانی بەرتیل بە بنکەی پۆلیس. هێزەکانی بنکەی پۆلیس، بەبێ هیچ فەرمانێکی یاسایی، دكەكەیان ڕووخاند و بە تووندوتیژییەوە هێرشیان کردە سەر کرێکاران و بنەماڵەکانیان.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە برینداربوونی سەختی سێ برای کرێکار دەکەن، شكانی ددانی هاوسەری یەكێك لەوان، دەرهێنانی قژ و لێدانی دوو ژنی دیکەی ناو خێزانەکە لەلایەن خودی بەڕێوبەری پۆلیس و ئەفسەرەکانییەوە، هەروەها شكاندنی کەل وپەلی کەسی; وەک مۆبایل بۆ لەناوبردنی بەڵگەنامەکان.
لە کارێکی تری شەرمەزارکەردا، هەمان دەزگای گەندەڵ، ئێستا بە هەڵبەستنی دۆسیەیەکی ساختە بە ناوی "بەریەککەوتن لەگەڵ ئەفسەران" لەسەر كرێكارە بریندارەكان، بە نیازی دۆسیەسازی و بەلاڕێدابردنی لایەنی یاسایی ڕووداوەكەن.





